هەڕەشەی کوشتن لە پزیشکێکی بەند کراوی کورد کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵێکە لەسەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە بۆ هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاتووە، ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرپرسانی قەزایی و ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زیندانی تارانی گەوەرە، دوکتۆر ناسر فەهیمی لە کۆتا ڕۆژەکانی ناو زیندان و ئازادکرانی بانگهێشتی ئیتلاعاتی زیندان دەکرێت و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێ.

بەگوێرەی هەواڵەکە؛ پێی دەکوترێ لە پاش ئازادی و لە ئەگەری دەرکردنی هەرچەشنە بەیانییەیەک یان لەقاودانی هەر ڕووداو یان پێشێلکارییەک کە لە زیندان بە نیسبەتی زیندانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان هاتۆتە ئاراوە دەکوژرێی.

شیاوی باسە، لە بانگهێشت کردنەکەدا جەخت دەکەنەوە دزە کردنی هەر چەشنە زانیارییەک دەبێتە هۆی هاندانی خەڵک و هەربۆیە گەر هەر بابەتێک بڵاو بکرێتەوە بەرپرسیاری یەکەمی و ئێمە دەتکوژین.

جێی سەرنجە کۆماری ئیسلامی ئێران دەیهەوێ بە دەمکوت و کپکردنی دەنگی خەڵکی ناڕازی و بەزاڵەهاتوو درێژە بە تەمەنی خۆی بدات، بەڵام سەرەڕای هەموو هەڕەشە و زیندانی کردن و کوشتن و لە سێدارەدانێک ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لاوازتر بووە و دەنگی خۆپیشاندەران هەموو سنوورەکانی بەزاندووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *