بەرپرسی پۆلیسی ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۷ی خەرمانانی ۹٥ی هەتاوی گوتی؛دەستنیشان کردن و بەدواداچوون و دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کە لەژێر خزمەتی سەربازی هەڵاتوون خراوەتە بەر بەدوداچوون و دەستنیشان کردنیان و لە کاتی پێدان و گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ڕەقەم گۆڕینی ماشێن و زۆر بواری تری بروکراسی.
دیارە ئەمە هەر جنسی پیاوانی مەبەستە و لە دوای وەرگرتنی ناو و ناونیشانەکانیان لە لایەن یاریدەریەکان و پولیسە تایبەتە کانی “ناجا”وە لە دوای ئەوەی کە هەڵسوکەوتی یاساییان لەسەر دەکرێت و بۆ ئەوانەی کە خۆیان بواردوە و لە سەربازی چوون لە کاتی خۆیدا، دەستگیر کردن و هەناردە کردنیان بۆ سەربازی لە سەر جێبەجێ دەکرێت.
یەکێک لە خاڵەکانی مافی مرۆڤی کە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە فەرمی ناسیویانە مافی دژایەتی و باوەڕمەندی ویژدانییە بۆ خزمەتی سەربازی .
هەربەو پێیە خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ یەکێک لە خاڵەکانی پێشێل کردنی مافی مرۆڤە کە لە لایەن حکومەتەکانەوە پەیڕەو دەکرێت.ئەگەر حکومەتێک پێویستی بە خزمەتی سەربازی هەیە پێویست ناکا بەزۆرە ملی ئەو کەسانە ببات بۆ سەربازی بەڵکوو دەبێت موچەشیان بۆ دیاری بکات.
بەرپرسی پۆلیسی ئێران لە هەلو مەرجێکدا ئەمری دەستگیر کردنی سەربازان دەدات کە دراوسێکانی ئێران وەکوو ئەفغانستان و پاکستان وعێراق و عەربستان ، بەحرەین ، قەتەر ، ئیمارات و عەمان سەربازی زۆرە ملێیان لابردوە.
بەپێی ئیسلامی بوونی حکومەتی ئێران سەربازییش لە گەڵ بناغەی ئیسلامیدا یەکناگرنەوە . لە ئیسلامدا لە کاتێکدا کە وڵاتیش بکەوێتە مەترسییەوە لە سەرەتادا فرمانی جیهاد بە شێوەی ئەرکی پێویست دەبێت بە ئەرک و لە سەر هەموو کەسێک ناکرێتە ئەرک.بەو مانایە گەر وڵاتیش کەوتە شەڕەوە لە سەرەتا نابێت هەمووان ڕەوانەی شەڕ بکرێت .ئێستا چۆنە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەلومەرجێکدا کە هیچ شەڕ و شۆڕێک لە ئارادا نییە کەچی لاوان ناچار دەکات تا نزیک بەدووساڵ لە باشترین ساڵەکانی ژیانیان بۆ خۆیان نەژین و بکەونە خزمەت نیزامەوە.
کەوابوو سەربازی ئەرکێکی دینی و شەرعی نییە و سەپاندی سەربازی وەکو ئەرکێکی دینی بە سەر لاواندا لە جێگای خویدا نییە . بەتایبەت ئاخوندەکان ئەو کاتەی وا خۆیان بڕیار وابوو بچنە سەربازی ئەمەیان دژی ئیسلام لەقاو دەدا ، بەڵام ئێستاش ئەم یاسایە بۆ ئاخوندەکان وەلا نراوە و خزمەتی سەربازی بوە بەدڵخواز و موقەدەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


