دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیەکی بریندار لە شاری #سنە

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەربازییەکان و سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەقامی ٦ی بەهمەنی شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هاووڵاتیانی خۆپێشاندەری ناڕازی بوو بە هۆی برینداربوونی خوێندکارێکی کیژی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “پەردیس جاوید ” دوای پەنا بردن بۆ ماڵێک بۆ تیماری زامەکانی، ناوبراویان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێست.

پێویستە بگوترێ کە، تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *