بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،هەبوونی فەزا و شوێنگەی سەوز لە شارەکان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەر تەندرووستی ڕۆحی و دەروونی هاوڵاتیان و لەلایەکەوە بە هەڵکشانی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژی سەرچاوەی پاشماوە پیشەییەکان و لە هەموو گرنگتر بارینی وردیلەکان(تەپ وتۆز) کە هەر ساڵە و بە سەرهەڵدانی وەرزی گەرما کە هەناسەکێشان بۆ هاوڵاتیان قورس دەکات، ئیش و کاری کرێکارانی ڕۆژانەکاری شوێنە سەوزەکن گرنگی ڕاستەقینەی دەردەکەوێ، چونکوو چەنددساڵێکە ئاگاداری بارینی بەرچاوی وردیلەکانین، ئەمە لە سەروبەندێکدایە کە بەرپرسان تەنیا ڕێگە چارەبۆپێشگرتن، پەرەپێدانی شوێنی سەوز و چیمەن ناوزەد دەکەن.
گرنگی کاری کرێکاران لەکەسێک شاراوە نییە بەڵام هەرئەم کرێکاران کەلەڕۆژدا چەنددین کاتژمێر لەژێر تیشکی سووتێنەری هەتاو بۆ زیندوو هێشتنەوەی گوڵ وگیا وشیناوەردی ناوشارەکان ئارەق دەڕێژن کەچی کارو ڕەنجیان بایەخ ونرخێکی نییە و بەردەوام ولە زۆرینەی رۆژههڵاتی كوردستان شایەتی کەڵکەڵە و گرفتی کاری ئەوانین.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان: کرێکارانی ڕۆژانەکار وفەزاسەوزەکانی شارەوانییەکانی کرماشان،مەهاباد وشنۆ ،ماوەی ٥مانگی ڕەبەقە مووچەیان وەرنەگرتووە.
هۆکاری دواکەوتنی مووچەی ئەم کرێکارانە ،نەبوونی بووجەی شارەدارییەکان ڕاگەیەندراوە، بەڵام پرسیار لێرەدایە کە بووجەی شارەوانییەکان بۆچی تەنیا لەئاستی مووچەی کرێکارانی ڕۆژانەکار وفەزای سەوز،واتە ئەم چینە زەحمەت کێشە تووشوی قەیران دەبێ؟!
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان