ئازادی بە دانانی بارمەتەسلایدەر

٦ هاووڵاتیی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، ٦ کەس لە دەستبەسەر کراوانی خەڵکی ناڕازی بە کوشتنی بە ئەنقەستی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەتەوە بە ناوەکانی
١- حوسێن ساعیدی
٢- عەدنان ڕەحیمی
٣- سیروان ئەمینی
٤- جەمیل مرادی
٥- هیوا ڕەحیمی
٦- سروە شەهابی
لە کەرەنتینەی(قەرەنتینە)بەندیخانەی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە سنە بە دانانی بارمتەی ٧٥ ملیۆن تا ١٥٠ ملیۆن تمەنی به شیوەی کاتی ئازاد کران.

شیاوی باسە کە، ئەم هاووڵاتییانە لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنە لە کاتی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا(مەهسا)ئەمینی دەستبەسەر کرا بوون.

ع . ر

Related posts

سنە؛ ئازادکردنی حەسەن ئەمینی بە پاوانەی ئەلیکترۆنییەوە

پیرانشار؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

Rahim Kholafai

درێژەی دەستبەسەری و چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد

Leave a Comment