کامێران؛ لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری کامێران(کامیاران )بە ناسنامەی “کارزان سابیری ” دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ڕێگەی خواردنی حەبی برینج(کە حەبێکی ژەهراویە) دەستی دایە خۆکوژی.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆ کوژی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەکراوە تەوە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *