کوژرانی کۆڵبەرێک

ک.م.م.ک:

هەینی٢٨ی گەلاوێژی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحیم محەممەدی ٣٧ساڵ تەمەن، کوڕی سەعید، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی هەورازە سەر بەشاری سەردەشت بەتەقەی چەکدارانی حکوومەتی ئێران لە هەنگەژاڵ ی بانە کوژرا.

بە پێی هەواڵەکان، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە، تەقەیان کردووە و ئە
کۆڵبەرەیان بە شێوەی ڕاستەوخۆ داوەتە بەر فیشەک.

شیاوی باسە کە ڕەحیم محەممەدی سنگ و دڵی فیشەکی بەرکەوتووە. ناوبراو نیشتەجێی کۆپێچی خوارووی سەر بە شاری بانەیە.

جێی سەرنجە کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی بانە ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *