ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی تەنگیسەر “ئیقبال دۆستی” دوای ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەری لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە، چارەنووسی نادیارە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاووڵاتییە لە 28ی پوشپەڕی ئەمساڵ لە شوێنی کارەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کراوە.
لەم ماوەیەدا بێبەش بووە لە کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر.
تا ساتەوەختی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە و تۆمەتەکانی سەر ئیقبال دۆستی نییە.
ک.ح


