برینداربوونی ٢ کۆڵبەر بەهۆی ڕاوەدوونان و هەڵهاتن و تەقەی ڕادتەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران

ک.م.م.ک:

هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی محەممەد خودایاری ٤٦ساڵ تەمەن و نیشتەجێی سەردەشت، دوابەدوای ڕاوەدوونان و هەڵهاتن لەلایەن هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، کەوتن بەسەر تەلدڕووی ناوچەی سنووری، پێیەکانی بەگرانت خەساری پێگەیووە و برینداربووە.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕــیش کۆڵبەرێک بەناونیشانی ئەکرەم خودامرادی خەڵکی گوندی بانی ساکان سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگادارکردنەوەی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران بە چەکی ساچمەیی کراوەتە ئامانج، ناوبراو مەچەک و پووزی پێی تووشی خەساری گران بووە.

جێی سەرنجە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی سڵامەتی ناوبراوان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *