ک.م.م.ک:
سێشەممە٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی بەهرام شامحەممەدی، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە کێلەی بانە برینداربوو.
بە پێی هەواڵەکان، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لێکردن و لە کۆتاییدا بەهرام
شامحەممەدی سەری فیشەکی بەرکەوت و بریندار بووە.
شیاوی باسە کە بەهرام شامحەممەدی خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی دەورەقەڵای سەر بەشاری سەقزە.
جێی سەرنجە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ تەندرووستی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش