دێولان: خۆکوژی منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بە ناونیشانی مەتین حسێن پەناهی کوڕت مەنسوور و دانیشتووی گوندی قورووچای سەر بە شاری دێولان، لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵەکە، ئەم منداڵە ١١ ساڵ تەمەنە، پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

گوشاری هەرەزۆری ئابووری و کۆمەڵایەتی و هەڵکشانی هەژاری بووە بە هۆی ئەوەی منداڵان کە لە هەستیارترین ئەندامی کۆمەڵگا هەژمار دەکرێن، ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ زێدەتر دەکەونە بەر شاڵاوی خەمۆکی و کێشە دەروونییەکان و ئەم گوشارانە هۆکاری لێکەوتەی لەو چەشنەی لە نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و بەتایبەت منداڵان دەڕەخسێنێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *