گواستنەوەی دوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەلەی مامۆستایانی کوردستان- مریوان بۆ گرتووخانەی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەینی 16ی گولانی 2722ی کوردی، دوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان بە ناوەکانی ئەسکەندەر لوتفی و مەسعود نیک خواە کە لە ڕێکەوتی 11ی گولان دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوون، بۆ لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سنە.

جێی ئاماژەپێکردنە کە، ئەم دوو مامۆستایە لە ماوەی دەستبەسەری دا تەنیا یەک خولەک پەیوەندیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبووە و لەو ماوەیەشدا لە مافی سەردان کردنی بنەماڵەکانیان و دەستپێگەیشتن بە پارێزەران بێبەری کراون.


ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی فەرهەنگیی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەسکەندەر لوتفی و مەسعود نیک خواە بۆ شەشەمین ڕۆژی دەستبەسەرکردن مانیان لە خواردن گرتووە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *