هاتنی هێزیی ئەرتەشی تورکیا بۆ هەرێمی باشووری کوردستان و ئێراق، پێشێل کردنی سەروەری هەرێمی کوردستان و ئێراقە

حکومەتی تورکیا بە شێوازێکی لە ناکاو  و پلانێکی شاراوە بە سەدان هێزی سەربازی خۆیی دەربازی پارێزگایی نەینەوا لە هەرێمی باشووری کوردستان کرد، بەرپرسانی حکومی و دەسەلاتدارانی دەولەتی تورکیا لە سەرەوەی هەمووانە داود اغلو سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە  ئیدعا دەکەن، هاتنی ئەو هێزانە بۆ پەروەردەی نیزامی و لەشکەری هێزە سوننیەکانی ئێراقە، کە بۆ ئازاد کردنی شاری موسل پەروەردە دەکرێن، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژە دەکات کە لە سەر هاتنی ئەو هێزە لە گەڵ بەرپرسە ئێراقیەکان وت و وێژیان کردوە.

لە  وەڵامی قسەکانی داودئوغلوو و ئەو پێشێلکاریەی دەولەتی تورک ، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئێراق هاتنە دەنگ و ئەو کردەوەی دەولەتی تورکیایان بە پێشێل اری ئاشکرای سەروەری ئێراق و هەرێمی کوردستان ناو برد، هاوکات داوایان کرد ئەو هێزانە بە زووترین کات لە ئێراق بکشێنەوە، ئەوان ئاماژە دەکەن کە هیچ گفت و گۆیەک لەو بارەوە نەکراوە و ئەوا تەواو بێ ئاگان لەم بابەتە.

دوا بە دوایی هەلوێست سەرۆک کۆمار  و سەرۆک وەزیرانی ئێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی باسی ئەو بابەتەیان کرد  و وتن،ا: ئەو هێزە بۆ پەروەردەی هێزە سوننیەکان  و بە هەماهەنگی هاوپەیمانان  بە سەرۆکایەتی ئامریکا هاتوون، دوا بە دوایی ئەو باسە وتەبێژی فەرمی ئەمریکا  پەیوەست بە  ێزە هاوپەیمانەکان  هاتە دەنگ و ئەو ئیدعایەی رەد کردەوە و ئاماژەی دا، تورکیا بە دەر لە هێزی هاوپەیمانان ئەو کارەی کردوە و هیچ پێوەندی بە ئێمەوە نیە.

دوایی ئاشکرا بوونی هاتنی ئەو هێزەی تورکیا بۆ ناو هەرێمی کوردستان، خەلک، ئەحزاب و هێزە سیاسیەکانی کوردستان بە تایبەت خەلکی شەنگال و یەکینەکانی پاراستنی شەنگال نارەزایەتی خۆیان دەربری و داوای چوونە دەرەوەی ئەو هێزە دەکەن.

بەو پێیەی کە حکومەتی ئێراق و پەیوەست بە وی حکومەتی کوردستان هیچ داواکاریەکی لەو چەشنەیان لە دەولەتی تورکیا بۆ ناردنی هێز نەکردوە، و بە تایبەت کە لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی هێزی هاوپەیمانان نیە، ئەو حالەتە پێشێل کردنی ئاشکرایی سەروەری وڵاتێکە.

لە سەر ئەو ئەساسە و پشت بەستن بە یاسا بێودەولەتیەکان کە باسی حاکمیت وڵاتان دەکات، کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان  هاتن و نیشتەجێ بوونی ئەرتەش و نیزامیەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان وەک هەلوێستێکی داگیرکارانە و شەرخوازانە  دەبینێت ، بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان، ولاتانی ئەندام لەو ناوەندە، رێکخراوە ماف مرۆڤ و ئازادیوازەکان دەکات، گووشار بێنن بۆ حکومەتی تورکیا کە دەست بەجێ خاکی باشووری کوردستان واتا هەرێمی نەیەوا چۆل بکات.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان