ئازادکردنی سێ هاوڵاتی بە وەرگرتنی بەڵێننامە

ک.م.م.ک:

21 خاکەلێوەی 2722ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی پەریسا سپاهی 17 ساڵە خەڵکی مەهاباد، کەویار ئەلیاسی 18 ساڵە خەڵکی مەهاباد و عیرفان زولفی‌نیا 18 ساڵە خەڵکی شاری سەقز، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کران.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو سێ هاوڵاتییە پاش دەسبەسەرکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە ئەشکەنجە دراون و بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران تۆمەتبارکراون.

شایانی باسە کە، لە ڕێکەوتی 14ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هیزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەبێ نواندنی بەڵگەی یاسایی ئەو سێ شارۆمەندە لە گوندی “کارخانەی قەند”ی پیرانشار دەسبەسەر و بۆ بەردەوامیدان بە لێپرسینەوە گواستیانەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *