دەزگا ئەمنییەکانی ئێران دەیان هاوڵاتی گوندی نێ یان بانگهێشت و دەستبەسەرکرد

ک.م.م.ک :

بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان 41 هاوڵاتی خەڵکی گوندی نێی سەربە شاری مەریوانیان پاش بانگ کردن و لێپرسینەوە، دەسبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو 41 هاوڵاتییە بەم شێوەی خوارێ یە؛

1- ئارمان نیکپەی
2-کەیوان نیکپەی
3- حەسەن نیکپەی
4-ئاریان نیکپەی
5- ئامانج نیکپەی

  1. خالید نیکپەی
    7- سینا نیکپەی
    8- ئارمان ئەفرا
    9- سەلمان ئەفرا
    10- پەیمان ئەفرا
    11- محەمەد ئەفرا
    12- ڕەحمەت ئەفرا
    13- عوسمان فەرەهمەند
    14- موحسین فەرەهمەند
    15- عومەر فەرەهمەند
    16- ئەمیر ئەرژەگی
    17- سەتار ئەرژەنگی
    18- پێشەوا ئەرژەنگی
    19- بیستون ئەرژەنگی
    20- ئەحمەد پەروازە
    21- ئارام پەروازە
    22- فەرید پەروازە
    23- هاورێ پەروازە
    24- محەممەد پەروازە
    25- عەبدولباست ئەفشار
    26- عەبدوڕەحمان ئەفشار
    27- کەیهان تەدبیری
    28- کاوە مینۆیی
    29- محەممەد سەعید ئەمیا
    30- سامان ئەمیا
    31- میلاد بەدەخش
    32- ئیبراهیم مینۆیی
    33- عەبدوڕەحمان ئەشتەک
    34- زاهید درەخشانی
    35- بورهان درەخشانی
    36- مەهدی شەریفی
    37- ئومێد ئازەری
    38- موحسین فەتاحزادە
    39- شادمان مینۆیی
    40- سینا جاست
    41- سەیوان جاست

جێگای ئاماژەیە کە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێران هەوڵیانداوە بە وەرگرتنی پابەندی نووسراو لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەوە ڕێگری بکەن لەپلاندان و بەشداریپێکردنی خەڵک لە ئاهەنگەکانی نەورۆز دا.

بەخشداری و فەرماندارییەکانی ئێران لە کوردستان ئاگادارییەکیان بۆ بەڕێوەبەرانی مەراسیمی نەورۆزی کوردستان ناردووە کە، بەکارهێنانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، جامانە، گوڵی سوور، هەڵپەڕکێ و تێکەڵبوونی ژنان و پیاوان قەدەغەیان کردووە.

هەروەها لە ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆزدا، ئاماژە بە بەکارهێنانی سیمبۆل و هێماکانی حکوومەتی ئێران کراوە،

لەکۆتایدا ئەو 41 هاوڵاتییە دوای چوار کاتژمێر لەلێپرسینەوە لە بەرامبەر پابەندبوونێکی نووسراودا لە گرتووخانەکانی ئێران ئازادکراون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *