بنەماڵەی کەیومەرس لەتیفی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە سێی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، بنەماڵەی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە کەیومەرس لەتیفی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنییە کردووە کە مافی ئەوەیان نییە دەستبەسەری کەیومەرس بڵاو بکەنەوە و دەبێ بێدەنگی هەڵبژێرن.

شیاوی باسە ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەبەرانبەر بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو لەمەڕ چارەنووسی، خوشکەکەیان بە ناونیشسنی ئارەزوو لەتیفی دەستبەسەر و پاش چەندد کاتژمێر دەستبەسەری و لێپرسینەوە و لێدان و ئەشنەجە و دۆخی ناجێگیری، ئازادیان کرد و ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی حکوومەت لە شاری سنە کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری دەسەڵاتی ئێران کەیەمەرس لەتیفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ناوبراو چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی مەولەوی کورد بووە لە سنە بووە.
جێی سەرنجە کە کەیومەرس لەتیفی خەرمانانی ٢٧١٩ی کوردی، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و پێنجی بوفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *