ک.م.م.ک
یەکشەممە 26ی بەفرانباری 2721ی کوردی، هێزەئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان بردووە سەر ماڵی سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی “فەرید پەروازە”، “ئەحمەد پەروازە” و “حەسەن نیک پەی” خەڵکی گوندی نێ-ی سەر بە شاری مەریوان و دوای پشکنینی ماڵەکانیان دەستیان بەسەر موبایلەکەیان گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ حوکمی قەزایی هێرشیان بردووە سەر ماڵی ئەو سێ هاوڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکانیان، دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو سێ هاوڵاتییەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە کە لە ماوەی ژۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان هەوڵی بانگهێشتکردنی خاڵکی گوندی نێی داوە و بەڵێننامەی نووسراوی لەمەڕ بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمەکان لە گوندی “نێ” وەرگرتووە و هەڕەشەی لێ کردوون کە لە ئەگەری پێبەندنەبوون بەو بەڵێننامەیە دەسبەسەر و زیندانی دەکرێن.
ع.س