KMMK:
هەینی 17ی بەفرانباری 2721ی کوردی، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی خەمان ئەحمەدی 38 ساڵ و باوکی دوو منداڵ و لوقمان مەولانی 40 ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی بێتاس-ی سەر بە مەهاباد، هەریەکەیان بە بارمتەی 150 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەک کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئێران لەو شارە ئازاد کران.
جێی تێبینیە، کە لوقمان مەولانی لە ڕێکەوتی 16ی سەرماوەز و خەمان ئەحمەدی لە ڕێکەوتی 14 سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ بنکەیەکی ئەمنی ئێران لە ورمێ و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد.
شایانی باسە کە، ئەم دوو هاوڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەری دا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی، دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری بوون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراوەکان کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س


