تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەری لێکەوتەوە

KMMK:

سێشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی عادڵ عەلیپوور ١٩ ساڵ تەمەن، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرا لە بەرزاییەکانی گوندی سەرسۆڵ لە دەڤوری چۆمانی سەر بە شاری بانە گیانی خۆی لە دەست دا.

هەروەها دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فەرەیدوون محەممەدی ٣٣ساڵ تەمەن کوڕی حسێن خەڵکی گوندی گوێزڵی سەر بە شاری بانە لە بەرزاییەکانی هەنگەژاڵ و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناو یاسین ئەمین پوور٤٠ساڵ تەمەن لە بەرزاییەکانی سەرسۆڵ لە ناوچەی چۆمانی بانە بە گرانی برینداربوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە بریندارانەیان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ شاری بانە ڕاگواستوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران بەڵگەی ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژسنە دەستی تێوە دەدەن.

ئەگەریش کۆڵبەران کە تەقەی ئەم دوو دەسەڵاتە جینایەتکارە ڕزگاریان ببێت، مەترسی کەوتنەخوار لە بەرزایی، خنکان لە ئاوی ڕووبارەکان و کارەساتی دیکە چاوەڕێیان دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *