کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە

KMMK:

یەکشەمە 7ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی عزەدین بایەزیدی کوری سەید حوسێن و خەڵکی گوندی باولەی -ی سەر بە شاری پیرانشار، لە بەرزاییەکانی سەر بەو شارە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە کە ناوبراو بۆ مەبەستی چارەسەری گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووسی ئەم کۆڵبەرە هیچ زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران نمونەیەکی ئەشکرا لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە کە لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت.
ئەگەر کۆڵبەرەکان لە گوللەی ئەم دوو حکومەتە ڕزگاریان بێت، ئەوا مەترسی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزاییەکان و خنکان لە ناو ڕووبارەکان و ڕووداوەکانی دیکە دا هەیە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *