ئەنوەر چاڵشی سەراڕای هەبوونی نەخۆشی سێل لە دۆخێکی دژوار لە بەشی قەرەنتینەی گرتووخانەدا دەمێنێتەوە

KMMK:

ئەنوەر چالشی بەندکراوی خەڵکی ورمێ سەراڕای هەبوونی نەخۆشینی ئینفەکسیۆنی سێل، لە دۆخێکی دژواری بەشی قەرەنتینەی گرتووخانەدا دەمێنێتەوە.

بە پێی هەواڵەکە، ئەنور چاڵشی کە هەڵگری نەخۆشی سێلە چەندین جار داوای گوێزانەوە و چارەسەری لە دەرەوەی گرتووخانە کردووە بەڵام لە لایەن بەرپرسانی گرتووخانەوە داواکارییەکەی رەت کراوەتەوە.

سەبارەت بە دخۆی ناوبراو، رۆژی 20 خەرمانان تەندرووستی تێک چووەو بەناچار رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی گرتووخانە کراوە.

دوکتور و کادری تەندرووستی دوای پشکنین بۆ ئەنوەر چاڵشی رایان گەیاندووە: ریخۆڵەو کۆئەندامی هەرەسی ناوبراو بەکتریای زۆری تێ چووەو ناوبراو پێویستی خێرای بە پێڕاگەیشتن و چارەسەری هەیە بەڵام کاربەدەستانی گرتووخانەکە ئەم هاوڵاتییەیان رۆژی 21 خەرمانان گوێزاوەتەوە بۆ گرتووخانەوە بردوویانە بۆ بەشی قەرەنتینە.

جێگای ئاماژەیە، ئەنوەرچاڵشی هاوڕا لەگەڵ مووسا ئاڵۆسی و کامیل جەباروەند رۆژی 12ـی بەفرانباری 99 لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەانی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێرا دەستبەسەر کراون.

م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *