سێ هاوڵاتی لە ورمێ لەسێدارە دران

KMMK:
دووشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۲۷۲۱ی کوردی، سێ گیراو بە ناوەکانی ئەسکەندەر زارع، ۴۲ ساڵان، کوڕی برایم و خەڵکی گوندی زیندەشتی سلماس، سپێهر عەباس نژاد، خەڵکی ورمێ و حەمزە رەزایی خەڵکی سلماس کە لە بەندی ۴ی گرتوخانەی ئێران لە ورمێ ڕاگیرابوون، لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە سێدارە دران.
جێگەی ئاماژەیە، ئەو سێ هاوڵاتییە لەلایەن دەستەی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە سزای سێدارەیان بۆ بڕابۆوە.
ئەوە لە کاتێکدایە سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران خۆیی گەورەترین مافیای ماددەی ھۆشبەر لە ناوچەکە دایە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرپرسانی زیندانی ئێران لە ورمێ بۆ دوایین سەردان، داوایان لە ماڵباتی ئەو گیراوانە کردووە کە ڕۆژی دووشەممە سزای سێدارەیان لەسەر جێبەجێ دەکرێت.
جێی ئاماژەیە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەواڵێکی رۆژی دووشەممە باسی مەترسی لەسێدارەدانی ئەو هاوڵاتیانەی کردبوو.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *