ورمێ؛ لەسێدارەدانی سێ بەندکراو کە یەک لەم سێ کەسە منداڵ بووە

KMMK:

یەک شەممە ١٣ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، سێ شارۆمەند بە ناوەکانی« بەھادین و داوود قاسیم زادە» کوڕی فەیسەڵ و خەڵکی گوندی« قورمێک»ی سەر بەشاری ورمێ و « ئەنوەر عەبدوڵاھی» خەڵکی شاری مەھاباد کە پێشتر بە تاوانی کوشتنی کەسێک سزای کوشتنەوە« قیساس»ی بەسەردا سەپێندرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لەسێدارە دراون.

بەھادین لە کاتی دەستبەسەر کردن تەمەنی ١٧ ساڵان بووە، ناوبراو لە دادگە دانی بە کوشتنی دوو کەسدا ناو لەو رۆژە و پاش کۆتایی ھاتنی دانیشتنی دادگە ھەڵدێت و خۆی تەسلیمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.

پاش ھەڵھاتنی ھێزە ئەمنیەتیەکان خوشک و برا و دایکی ناوبراو دەستبەسەر دەکەن و دەیانبەنە بەندیخانە و رایانگەیاندوە کە بە مەرجی خۆبەدەستەوە دانی بەھادین بنەماڵەکەی ئازاد دەکەن. بەھادین پاش یەک مانگ خۆی بەدەستەوە دەدات.

جێگای ئاماژەیە کە، بەھۆی لێدان و ئەشکەنجەی ناوبراو لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە، داوود قاسم زادە لە بەشی بڕبڕەی پشت و مۆخ کێشەی بۆ ھاتبووە پێش.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە رۆژی رابردوودا لەسەر ئەگەری لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە ئاگاداری بڵاو کردبوەوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *