گواستنەوەی دوو شارۆمەند پاش تێپەڕاندنی لێپرسینەوەکان بۆ بەندێخانەی ورمێ

KMMK:
«گەڵاڵە مورادی و سەفیە مامش پور» دوو شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار، پاش تێپەڕاندنی لێپرسینەوەکان لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە گوازرانەوە.

بەپێی راپۆرتەکە: گەڵاڵە کە لەگەڵ دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی« مەتین و تاھیر بەزازی» لە بڕواری ٢٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابون، پاش تێپەڕاندنی لێپرسینەوەکان بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گوازرابوەوە.

ھەروەھا، لە بڕواری یەکی گوڵانی ئەمساڵ، سەفیە مامش پوور« ھاوسەری عوسمان حاجی حوسەینی، ئەندامی کوژراوی سپای پاسداران» پاش بانگھێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار، دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە: تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیاریەک لە ھۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندانە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *