ورمێ؛ گواستنەوەی شەش هاوڵاتی بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان

KMMK:

شەممە 14 خاکەلێوەی 2721ی کوردی، شەش هاوڵاتی گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدان.

ناسنامەی ئەم هاوڵاتییانە بریتین لە” ئیبراهیم نەسیرخا، مستەفا نەسیرخا، سادقی مۆحی، ئەحەد نیعمەت وەند و محەمەدکەریم محەمەدپوور”.

بەپێی راپۆرتەکە بەرپرسانی زیندانی ئێران لە ورمێ بە بنەماڵەی ئەو هاوڵاتیانەیان وتووە، کە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە سزای سێدارەیان بۆ جێبەجێ دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان