راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی مارسی ٢٠٢١، کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە ئەو رێکخراوە کۆیی کردوونەوە، کۆبەندی بۆکراوە.

شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری  مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە گرتنی هاوڵاتیانی کورد ، پێشێلکردنی مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد و درێژە بە سیاسەتی ئینکار و لەناوبردنی گەلی کوردستان دەدات.

لەو مانگەش دا رێژەیەکی بەرچاوی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکان کە لە لایەن حکومەتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی داوە، تۆمار کراون.

سێدارە

لە مانگی فێوەیەدا دوو کەس بە ناوەکانی ناسر وەلی زادە و ئارەش وارەسی بە تۆمەتی قەساس لەسێدارە دران. هاوکات دوو کەسیش بە شێوەی گوماناوی کەوتونەتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و کوژراون.

ناوی لەسێدارەدراوان

گرتن و زیندان

بەپێی ئامارەکانی کۆکراوەکانی ئەو مانگە ٤٦ کەس لە هاولاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون. زۆربەی دەستبەسەرکراوان بە هۆیی بەشدارە لە ڕیورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەرکراون.

گیراوانی مانگی مارس KMMK

کۆڵبەر و کاسبکار

لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرەسی بەفر. لەم مانگەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

کۆڵبەری کوژراو

کۆڵبەری کوژراو KMMK

کۆڵبەری بریندار

کۆڵبەری بریندار KMMK

خۆکووژی

لەو مانگەدا  دا ٧ ژن و  ١٥ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، زۆربەی حاڵەتەکان گەنجان و کەسانی تەمەن خوار بوون.

ژنان

ژنان KMMK

پیاوان

پیاوان KMMK

مین

لەو مانگەدا هەروەها ٢ هاولاتی بە تەقینەوەی مین بریندار و کوژراون.

مین KMMK

لە کۆتاییدا  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ دەستەبەرکردنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و  دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان