KMMM:
هەینی 22 ڕەشەممەی 2720ی کوردی، گەنجێک بە ناسنامەی سینا پەرەندی تەمەن 19 ساڵ، کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی سین ئاوای دانشتووی شارۆچکەی ئیسلام ئاوای سەربە ورمێ هەوڵی خۆکوشتن دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گەیشتووە بە KMMK، ناوبراو بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتن داوە و ماڵباتەکەی هۆکاری مردنیان وەکو جەڵتەی دڵ ئاشکرا کردووە.
جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان گوشارێکی زۆری ئابووریان لەسەر بووە و ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


