KMMK:
رۆژی چوار شەممە 20ی رەشەمەی 2720ی کوردی، « عەبدوڵا بەھرامیان» بەندکراوی سزادراو بە لەسێدارەدان، بە پێدانی بڕی خۆێن[دییە]ی کوژراوەکە و بەدەست ھێنانی رەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان ئازاد کرا.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، بنەماڵەی کوژراوەکە پێشتر رایانگەیاندبوو کە بەرانبەر بە وەرگرتنی بڕی 800 ملوێن تمەن، رەزامەند دەبن لەسەر ئازاد کردنی ئەو کەسە.
ناوبراو 6 ساڵ لەوەو پێش قەد دیانی بە کوشتنی ئەو کەسەدا نەناوە و وتویەتی کەسێکی تر (برادەرێکی ) ئەو کەسەی کوشتوە و ئەو تەنانەت کەسە کۆژراوەکەشی نەدەناسی و برادەرەکەی بە خواردنی سوێنی درۆ تاوانەکەی خستوەتە ئەستۆی ئەم.
ئەم کەسە [برادەرەکەی] پاش تەواو بوونی لێکوڵینەوەکان بە جەڵدەی مێشک گیانی لەدەست دەدات و پاشان عەبدوڵا بەھرامیان لە لایەن دادگەوە بە کوشتنەوە سزا دەدرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان