سیاسیگرتن و زیندانهەواڵەکان

ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندان کران

KMMK:

دووشەممە 18ی ڕەشەمەی‌2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ڕەحیم ڕەفعەتی کوڕی محەممەد و ڕەحمان تابش کوڕی موراد، خەڵکی شاری شــنۆ بۆ تێپەڕاندنی خولی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی حکوومەت لە نەغەدە کران.

شیاوی باسە، ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش، ناوەڕاستەکانی خەزەڵوەری ئەمسال، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردستلنی دژبەری دەسەڵات لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شــنۆ، هەر کامیان بە 3 ساڵ و 7 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران و ئەو حوکمەیش لە دادگای پێداچوونەوە وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.

بە پێی هەواڵەکە، ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش ڕێکەوتی‌15ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شــنۆ دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازران و لە کۆتاییدا مانگی ڕەزبەر پاش کۆتایی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

جێی باسه کە ئەم دوو هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە پێوەندی لە گەڵ بنەماڵه و مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

Related posts

سنە؛ دەستبەسەری جەمشید چەرخکار لە ئەندامانی گرووپی کەژوانی چلچەمە

Rahim Kholafai

سازکردنی بەنداو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەترسی لەناوچوونی ئاسەوارەکانی درووستکردووە

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ