KMMM:
چوارشەمە 13ی ڕەشەممەی 2720ی کوردی، ژنێک بە ناوی “مەرزیە عەبدوڵانەژادیان” 27 ساڵان، کچی ئەحمەد عەبدوڵا، دایکی دوو منداڵان و خەڵکی دیزەجی مەرگەوەڕ-ی سەر بە ورمێ، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە باشووری کوردستان هەوڵی خۆکوشتنی دا، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوون بە KMMK، ناوبراو چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە باشوور-ی کوردستان هەوڵی خۆسووتاندن-ی داوە و بە هۆی سووتانی زۆرەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لەبنکەکانی پزیشکی لە شاری وان لە باکووری کوردستان و ئەمرۆ ڕۆژی چوارشەممە گیانی لەدەستدا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری خۆسووتاندنی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان