KMMK:
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، وڵاتی ئاڵمان بە تەمایە کە پەنابەرێکی کورد بە ناوی« حاجی یوسفی» کوڕی قوربان و لە دایک بووی شاری سەردەشت لەم وڵاتەوە رادەستی وڵاتی ئێران بکاتەوە.
ئەم پەنابەرەی کورد لە وتووێژ لەگەڵ KMMK رایگەیاندووە کە؛« نزیک بە ھەشت ساڵ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە» و ھاوینی ساڵی 2715، بە ھۆی بڵاکردنەوەی نووسراوەکانی ئەم حیزبە لە رۆژی شەھید کردنی دکتۆر شەرەفکەندی ھێزە ئەمنیەتیەکان دوای کەوتوون و بە خۆشحاڵیەوە توانیویە لەدەستیان ھەڵبێت و لە ئێران بێتە دەرەوە.
ناوبراو لە ساڵی 2015ی زاینیەوە لە وڵاتی ئاڵمان داوای مافی پەنابەری کردوە، بەڵام تا ئێستا دام و دەزگای پەنابەران داواکاری مەفی پەنابەری ناوبراوی رەت کردوەتەوە.
ئەم ناوەندەی پەنابەران بە ناوبراویان راگەیاندووە کە دەبێت خاکی ئاڵمان بە جێ بھێڵێت و بگەڕێندێتەوە بۆ ئێران. بە چاوگرتن لە چالاکیە سیاسیەکانی ئەم پەنابەرە، رادەست کردن و گەڕانەوەی بۆ وڵاتی ئێران گیانی ناوبراو دەخاتە مەترسیەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان