کەماڵ قۆیتاسی گوازرایەوە بۆ زیندان

KMMK:

پێنجشەممە 7ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، کەماڵ قۆیتاسی خەڵکی گوندی کانی گوڵ(چشمە گل) ی سەر بە شاری شنۆ پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێرانەوە لە ورمێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 24ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێران لە شنۆ دەستبەسەر و چەندد ڕۆژ دواتر بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ کەماڵ قۆیتاسی بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: