سێ هاوڵاتی لە شاری بانە بە چەکی هێزە ئێرانییەکان بریندار کران

KMMK :

چوار شەممە 22ی رێبەندانی 2720ی کوردی، سێ شاورۆمەندی خەڵکی گوندی « کەندە سوور»ی سەر بە شاری بانە لەلایەن ھێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تەقەی راستەوەخۆ و بە ئەنقەست بریندار کران.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ناسناوی بریندار کراوەکان بریتین لە: « خالید ئیسماعیل زادە»، «عەبدوڵا ئیسماعیل زادە» و« ساڵەح ئیسماعیل زادە» کە بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنیەتی و سەربازیەکانی کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە بە بێ ھۆکار بریندار کراون.

شایەنی وتنە کە، ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی دۆزینەوەی کەلووپەلی ھاوردە بە شێوەی نایاسایی بە مەبەستی تاڵان کردنی ماڵوو سامانی خەڵک ھێرش دەکەنە سەر ئەم گوندە و دەست دەکەن بە پشکنینی ماڵەکان و بۆیە خەڵکی گوندەکە بەرەنگاری ئەو ھەڵسووکەوتی نەشیاوەی ئەم ھێزە دەبنەوە و پاشان لەلایەن ئەم ھێزەوە دەسترێژی بەناو خەڵکدا دەکرێت و سێ کەس بریندار دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: