KMMK:
دوشەممە 22 بەفرانباری 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە یەکێکیان ناوی فەرامەرز محەمەدی-یە و خەڵکی مەریوانە و هاوسەرەکەی خاتوو «ویان» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو دوو هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و فەرمانی دادوەری لە ماڵی تایبەتی خۆیان دەستبەسەرکراون و فەرامەرز محەمەدی-ش بۆ لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردنی ئاسایشی حکومەت لە شاری سنە.
خاتوو ویان دوایی نزیکەی دوو کاتژمێر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و لە کۆتاییدا ئازاد کراوە.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەم دو هاوڵاتییە. نەزانراوە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان