کەسێکی دیکە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

KMMK:

بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان 19ی بەفرانباری 2720ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان بە ناونیشانی شێڕکۆ پائاهوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

شێرکۆ پائاهوو چالاکی مەدەنی 32 ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی گوندی نژمار سەر بە کانی دیناری مەریوانە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
تا ئێستە بنەماڵەکەی نەیان توانیووە، زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی و چارەنووسی وەچنگ بخەن.

شیاوی باسە لە ماوەی سێ حەوتوودا نێزیک بە 70 کەس لە چاڵاکانی مەدەنی، خوێندکاری و ژینگەپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان