بەردەوامی گرتنەکانی کوردســتان/پێنج کەس لە بۆکان و کەسێکی دیکە لە نەغەدە دەستبەسەر کران

KMMK:

چوارشەممە 1ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، شەش هاوڵاتی بە ناوەکانی حسێن مێهرەبان، هێرش ڕەسووڵ پوور، فۆئاد محەممەد پوور، فەریبا ئەحمەدی و ڕۆژین محەممەد پوور خەڵکی بۆکان و دیاکۆ زەردەشتی خەڵکی نەغەدە، ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەوتوویە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە فۆئاد محەممەد پوور پێشووتر لە ڕێکەوتی 21ی گەلاوێژی ئەمساڵ، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاوڕێ لە گەڵ پشکنینی ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی 28ی خەرمانان بە دانانی بارمتە و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کزدن لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان ئازاد کرابوو.

بە گوێرەی هەواڵەکان، دەستبەسەری هەموو ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییانە بە دەست نەگەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان