KMMK:
بە پێی ئەو هەواڵەی ڕۆژی سێشەممە 23ی بەفرانباری 2720ی کوردی، لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان بڵاو کرایەوە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە باتوم هێرشیان کردە سەر کۆڵبەر و کاسبکاران و لەو ناوەدا کۆڵبەرلک بە ناوی حەمزە محەممەدی بە گرانی بریندار بوو و بە هۆی گرانی برینەکەی گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، حەمزە محەممەدی لە پاش ئەو ڕووداوە، سکاڵا لە سەر ئەهێزانەی حکوومەتی ئێران بەرز دەکاتەوە و هەر بۆیە شەوی ڕابردوو سەر لە نوێ بە شۆکی کارەبایی هێرش دەکەنەوە سەر ناوبراو و تا ئاستی لەهۆش چون لێی دەدەن و لە وێنەکانیشدا ڕاستی ئەم ڕووداوە سەلمێندراوە.
شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران نە تەنیا کۆڵبەران بەڵکوو هەموو کۆمەڵگای کوردی بە هۆڤانەترین شێواز دەگرێتە ئامانج و بە چاوی سووک و وەکوو ئەوەی ئەم گەلە هیچ چەشنە مافی مرۆڤ بوون و ژیانیان نییە هەڵسووکەوت دەکات، وەکوو ئەوەی نازییەکان لە گەڵ جولەکەکان کردیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان