درێژەی دەستبەسەر کردنەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان/ لە مەهاباد کەسێک دەستبەسەر کرا

KMMK:

یەک شەممە 28ی بەفرانباری 2720ی کوردی، شارۆمەندێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی « ئەمیر بایەزیدی ئازەر» کوڕی موستەفا خەڵکی گوندی«لەج» سەر بە شاری مەهاباد راگەیاندرا، رۆژی شەممەی رابردو لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو بەبێ داواکاری دادوەر و بە بێ بەڵگەی دادگا دەستبەسەر کراوە و بۆ لێپێچینەوە براوەتە گرتووخانەی ئیداتەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و سەرەڕای بەدواداچونی بنەماڵەکەی تا ئێستا نەیانتوانیوە لەسەر بارودۆخی ناوبراو زانیاریەک بەدەست بخەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان