گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی

KMMK:

شەممە 27 بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی ئەکبەر گەوێڵی خەڵکی سنە، بۆ تێپەڕاندنی 2 ساڵ زیندان گوازرایەوە گرتووخانەی حکومەتی ئێران لەو شارە.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 17 سەرماوەزی 2719، پاش ئامادە بووون لە دادگای کۆماری ئیسلامی بە دانانی بارمتە بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا بوو.

بەرێز ئەکبەر گەوێڵی لە ڕێکەوتی 26ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی”هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”،لە لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری سزا دڕا.

پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو بە حوکمی دادگای سەرەتایی، دواجار ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان