KMMK:
هەینی 26ی بەفرانباری 2720ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناونیشانی مەهتاب مەولانی خەڵکی بۆکان لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، مەهتاب مەولانی ژنێکی گەنج کە چەندد ساڵی لەمەوبەر هاوژینەکەیشی خۆی کوشتبوو بەهۆی گوشاری زۆری کێشەی ژیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
جێی باسە کە، ناوبراو بە هۆی جەختی زۆری بنەماڵەکەی لە سەر پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە گەڵ هاوژینەکەی دوور خرابوویەوە، پاش مردنی هاوژینیشی ژیانێکی خراپی بووە.
لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا و هەر لەم پێوەندییە، ئەوڕۆ هەینی 26ی بەفرانبار، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی “بێهرووز بەشیری” خەڵکی گوندی”قەسریک” سەر بە شاری ورمێ بە خواردنی حەبی برنج خۆی کوشت.
بە گوێرەی هەواڵەکان، پاش خۆکوژی ئەم گەنجە، بنەماڵەکەی هەوڵیان دا حاشا لە خۆکوژی ناوبراو بکەن و هۆکاری مردنەکەی بۆ جەڵدە بگێڕنەوە.
کێشەی بنەماڵەیی، گوشاری کۆمەڵایەتی هۆکاری ئابووری و بێکاری کۆی هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتانن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان