KMMK:
شەممە 20ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “ئومێد مەعرووف” خەڵکی گوندی عەلیئاوا سەر بە شاری شــــنۆ لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە شـــــنۆ ڕاگوازرا.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کە ڕێکەوتی 25ی سەرماوەز، ئومێد مەعرووف و ڕۆژی دووشەممە 24ی سەرماوەزیــش سێ هاوڵاتی دیــکە بە ناوەکانی کەماڵ قۆیتاسیخەڵکی گوندی” کانی گڵ”، محەممەدخالد حەمزەپوور خەڵکی گوندی خانلەر و ڕەحمان یووسفی خەڵکی گوندی” سووجە” سەر بەم شارە، بە شێوەی جیاواز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری شــــنۆ دەستبەسەر کـرابوون و بۆ درێژەی لێپرسینەوە بۆ ناوەندی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازراون.
شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوه و ئەم هاوڵاتیانە سووکایەتی و بێ ڕێزیان پێکـراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە بە تۆمەتی “هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری دەسەڵاتی ئێران” دەستبەسەر کـراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان


