زیندانییەکی سیاسی بەلووچ ئێعدام کرا

KMMK:

شەممە 6ی بەفرانباری 2720ی کوردی، “عەبدولحەمید میربەلووچ زێهی” زیندانی سیاسی خەڵکی شاری “پەهرە” کوڕی دادڕەحیم و 30 ساڵ تەمەن لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دۆزاپ ئێعدام کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو دوو ڕۆژ بەر لە ئێعدام بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو و ئەوڕۆ حوکمی ئێعدامی ناوبراو لە لایەن ڕاگەیاندنەکانەوە ئاشکرا کراوە.

شیاوی باسه کە مستەفا نیلی پارێزەری بەرگریکاری ئەم زیندانییە سیاسییە، لە لاپەڕەی خۆی لەم بارەوە نووسی:” داواکاری لێکۆڵینەوەی حەمید میربەلووچ زێهی لە ڕێی تۆڕی خزمەتگوزاری قەزایی تۆمار کراوە و چاوەڕێی ناردنی بۆ لقی دیاریکراوین، بەڵام ئەڕۆ بنەماڵەکەی ڕایان گەیاند کە ناوبراو لە بەندی گشتی زیندانی حکوومەت لە زاهیدان لابراوە و لە جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام دەترسێن. داوا لە بەرپرسانی قەزایی دەکەم لە ئەگەری ڕاستی هەواڵەکە، جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕابوەستێنن. ”

ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە دادگای یەکەم بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، لە ناڕەزایی بەو حوکمە و پێداچوونەوەی سەرلەنوێی دۆسیەکەی تۆمەتی” محاربە” ـیش بە دۆسیەکەی زیاد کرا و حوکمی پازدە ساڵەی ناوبراو بۆ ئێعدام گۆڕدراو حوکمی جاویدی دێهقان هاودۆسێەی ناوبڕاویش پەسەند کرا.

مەحموود کەلکەلی، ئومێد ئیمانی و عەلیڕەزا بەمپووری، تۆمەتبارانی دیکەی ئەم دۆسیەیەیش ناڕەزایەتییەکیان بەرانبەر بە حوکمی یەکەم نیشان نەدا و حوکمی 15 ساڵەی ئەوانیش پشتڕاست کرایەوە.

ناوبراو لە 9ی جۆزەردانی 2715ی کوردی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە دۆزاپ بە سەرۆکایەتی ” دادوەر سەید ڕەزا جەواد مووسەوی و دادوەر مێهران بامری” بە 15 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

جاوید دێهقان کەلە هاودۆسیەکانی عەبدولحەمید میربەلووچ زێهی بوو بە ئێعدام مەحکووم و مەحموود کەلکەلی، ئومێد ئیمانی و عەلیڕەزا بمپووری ـیش هەر کامیان بە 15 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

تۆمەتی لکێنراو بە ناوبراوان” محاربە و هەۆڵدانی دژی ئاسایش نەتەوەیی”ـیە.

عەبدولحەمید میربەلووچ زێهی، لە 7ی سەرماوەزی 2715ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و پاش تێپەڕاندنی خولی لێپرسینەوە لە گەڵ ئەشکەنجە کە بە گوێرەی ئەم زیندانییە سیاسییانە” قامچی، سووکایەتی و بێ ڕێزی و ڕووت کردنەوەی زۆرە ملێ” بووە، بۆ زیندانی دۆزاپ ڕاگوازرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان

%d bloggers like this: