ئازادی کاتی دوو هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، وەلی قەڵوەزی و بێهزاد تامی بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتوخانە ئازاد کران.

یەکشەمە 30 سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناو “وەلی قەڵوەزی” بە دانانی بارمتەی 200 ملوێن تمەنی لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
ناوبراو رۆژی 9ی سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
‌بەڕێز قەڵوەزی لە ماوەی دستبەسەریدا مافی بینینی بنەماڵەکەی نەبوو و لە مافی کەڵک وەرگرتن لە پارێزەر بێبەش کرابوو و لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی زانیارییەک لە دەست دا نییە.
لە لایەکی دیکەوە دووشەمە 1ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئەنبی سە بە ناوچەی تەرگەوەڕ و دانیشتووی ورمێ بە ناو “بێهزاد تاکی (تەڵایی) بە دانانی بارمتەێی 500 ملوێن تمەنی لە زیندانی حکوومەت ئازاد کرا.
ناوبراو رۆژی 13 رەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران قۆڵبەست و لە رۆژی 27ی رەزبەر دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ گوێزرایەوە.
ناوبراو تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە سەلەفییەکان کەوتبووە ژێر لێپرسینەوەو زیندانی کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان