KMMK:
هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”مێحراب بەختی” کوڕی ئەیووب خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکم، دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لەم شارە ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە مێحراب بەختی ڕێکەوتی 27ی گوڵانی ئەمساڵ بە تۆمەتگەلی ” سووکایەتی بە ڕێبەری ئێران و پڕوپاگەندە دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام بە شازدە مانگ زیندانی تەعزیری و یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
پاش ناڕەزایی دەربڕینی ئەم هاوڵاتییە بە حوکمی دادگای سەرەتایی، لە ڕێکەوتی 29ی خترمانانی 2720ی کورد، لقی پێنجی دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە ئیلام حوکمی 16 مانگ تەعزیری ئەم هاوڵاتییەی وەکوو خۆی بە تۆمەتی ” سوکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” پشتڕاست کردەوە و حوکمی یەکساڵ تەعزیری ناوبراوی بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” بە پشتبەستن بە بەندی “ب”ی ماددەی 12ی یاسای داسکاندنی سزاکانی زیندانی تەعزیری بۆ 7 مانگ زیندان داشکاندووە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 251 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و زیندانی کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان