سەوڵاوا: هاوڵاتییەک خۆی کوشت

KMMK:

لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو کچێکی گەنج بە ناوی “لەیلا فەرهادی” کوڕی کەریم خەڵکی گوندی “دزڵی” سەر بە سەوڵاوا دەستی دابوویە خۆکوژی و پاش دە ڕۆژ کەوتن لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی حکوومەت لە شاری کرماشان ئەوڕۆ گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری خۆکوژی ناوبراو کێشە و ئاڵۆزی ناو بنەماڵەکەی بووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێتە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 66 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر خۆیان کوشتووە کە لەم ڕێژەیە34 کەسیان ژن بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان