KMMK:
دووشەممە 26ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، ئایناز زارع کە 17 ساڵی تەمەنیەتی، لە لایەن لقی یەکی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کـرا.
ئەم مێرمنداڵە حەڤدە ساڵ تەمەنە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لە ڕێی ئەندامەتی لە پارتی ئازادی کوردستان(پاک) بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
شیاوی باسه کە ناوبراو لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری کراوە و پارێزەری دەستنیشانکراوی حکوومی( تەسخیری) هەبووە.
ئایناز زارع هاوڕێ لە گەڵ دایکی شاناز سادقی فەڕ لە ڕەزبەری2719ی کوردی، له لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بانە دەستبەسەر و تا ئێستە لە زینداندا بووە.
شاناز سادقی فەڕ دایکی ئایناز و ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان بوو، پاش دەرکەوتن لەو پاره و وەرگرتنی نامەی لێبووردن(ئەمان نامە) لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ڕێی سنووری بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە کاتی گەڕانەوە دەستبەسەر کران.
شیاوی باسە کە شاناز سادقی فەڕ ـیش سێشەممە31ی پووشپەڕی ئەوساڵ لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شــێخلوو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ئازادی کوردستان(پاک) بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کراو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان


