سونقوڕ: دەستبەسەری 3 هاوڵاتی لە لاێەن هێزە ئەمنییەکانەوە

KMMK:

چوارشەممە 21ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، سێ هاوڵاتی لە شاری سونقوڕ سەر بە کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستران.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناونیشانی ئەم کەسانە تا ئێستە نەزانراوە. هەروەها بە پێی هەواڵێکە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە هاریکارف لە گەڵ” موافقین” ڕاگەیەندراوە.

بە پێی ئاماری ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان له سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتانەوە 302 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: