KMMK:
چوارشەممە 14ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، پشتیوان ئەفسەر خەڵکی گوندی”نێ” سەر بە شاری مەریوان کە لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی خەزەڵوەری2719ی کوردی، دەستبەسەر کرابوو، بۆ جێبەجێ کردنی حکومەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لە شاری ســنە ڕاگوازرا.
ناوبراو لە بەفرانباری 2719ی کوردی لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری ســنە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران و بەشداری لە گردبوونەوە گشتییەکانی خەزەڵوەری2719ی کوردی، بە9 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە دواتر ئەم حوکمە لە دادگای پێداوچوونەوە بۆ 5 ساڵ زیندان داشکا.
شیاوی باسە کە پشتیوان ئەفسەر لە ساڵی 2719ی کوردی، بە دانانی بارمتەی 400 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان