KMMK:
سێشەممە 15ڕەزبەری 2720ی کوردی، عەزیز نەسیری خەلکی شاری ورمێ، دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگواستراوە.
ناوبراو لە ماوەی 26 ڕۆژ لە دەسبەسەری لە گرتووخانەی سپا دا تووشی لێپرسینە و ئەشکەنجە بووە.
پێنجشەممە، 13ی خەرمانانی ئەمسال، بەڕیز نەسیری بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
بەپێی ئەو زانیارییەکانی کە دەست کەوتوون، هێزەکانی ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ئەو هاووڵاتییەیان بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” تاوانبار کردووە.
شێاوی باسە ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەری و لێپێچینەوە دا لە مافی سوود وەرگرتن لە پارێزەر بێبەشە بووە و نەیتوانیە پەیوەندی لەگەل بنەماڵەکەی بگرە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
جمعیت حقوق بشر کوردستان