بانە: کوژرانی کۆلبەرێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

KMMK:

ڕۆژی هەینی 11 ڕەزبەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “ِِهیوا زارعی” 28سالە خەلکی گۆندی”کۆسەلەی خواروو” ی سەر بە شاری سەردەشت لە سنووری هنگە ژال – ی سە بە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە.

بە پێی زانیارییەکان، بەڕێز زارعی بە بێ ئاگاداکردنەوەی پێشوو و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ناوبراو گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو خێزاندارە و خاوەن سێ منالی کچە. شایانی باسە، باوکی ناوبراو 25 ساڵ پێش ئێستا، لەکاتی رۆیشتن بۆ کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زاینییەوە تا ئێستا بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 55 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 146 کۆڵبەر و کاسبکاریش لە لایەن هێزە چەکدار و سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان